ماڵئاوایی
که‌ده‌مم هێنا بۆ لێوه‌کانت
مه‌زه‌ی ماچی نیشتمانی پێ بوو
که‌گوڵم هێنا بۆ پێشوازیت
هێمای عه‌شقی ئێوارانی پێ بوو
که ده‌ستم هێنا بۆ په‌نجه‌ی گه‌رمت
هه‌موو له‌نجه‌و سه‌مای باڵاتی پێ بوو
نیشتمان هات! ماچی له‌گه‌ڵ خۆی برد
گوڵ هات، عه‌شقی لێ سه‌ندم !
ئاسمان هات باڵاتی لێ گرتم !
به‌ڵام داخه‌که‌م تۆ نه‌هاتی گیانه
ئه‌م هه‌موو ئازاره
منی برد
و
له‌ناو رۆ‌حم دا نوقمی کرد
و
له‌ناکاو
له‌گه‌ڵ ماچ و گوڵ و نیشتمان؛ ماڵئاوایی کرد
بۆرهان هه‌ورامی
مه‌ریوان 2008-10-25
نوشته شده توسط بورهان هه‌ورامی در شنبه 4 آبان1387 ساعت 11:3 PM | لینک ثابت |

