باسێکتان بۆبگێرمه‌وه:چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر من له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کان له شاری نیۆیۆرک کارم ئه‌کرد،نوێنه‌ری یه‌کێک له وڵاتانی به‌شدار که ژێرخانی ئابووری به‌هۆی گۆڕانی سیسته‌می سیاسی له ڕووخان دا بوو،ووتاری ئه‌خوێنده‌وه و ....وتی...... "ووڵاتی من ئه‌ڕوات که نوقم!بێت و..." ویستی بڵێ که" ووڵاتی من بیر‌و و ڕاوێژ ئه‌کات..."
ئه‌م شێوه قسه‌کردن و ئاخافتنه هه‌مووبه‌شدارانی هۆڵه‌که‌ی خسته‌پێکه‌نینه‌وه.(بیروڕاوێژله‌زمانی ئینگلیزی THINK به‌واتای دژوار و سه‌خت، نزیک به sink مانای نوقم بوون")ی هه‌یه. ئه‌وه‌ی که مایه‌ی سه‌رسورمانه ئه‌وه‌بوو که هیچ هه‌ستێکی هاوده‌ردی به‌رابه‌ر به‌م که‌سایه‌تیه له‌نێو ئه‌و هۆڵه‌دا نه‌بینرا،پرسیار ئه‌وه‌یه:ئایا ئه‌و که‌سایه‌تیه تاوانباره؟! و ئه‌بێ تاوانی ئه‌م تاوانه‌ی بداته‌وه؟! هه‌ڵبه‌ت که نه.ئه‌گه‌رچی ئه‌و و ده‌یان که‌سیش وه‌ک ئه‌و رۆژان و ساته‌وه‌خته‌کی مشه‌مه‌ر و فراوانیان بۆ فێربوونی ئه‌و زمانه(زمانی بیانی) ته‌رخان کردوه،به‌ڵام هه‌رگیزاو هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و که‌سانه که به‌زمانی دایکی خۆی قسه ئه‌کات خۆی بنوێنێ.
(چیرۆکێکی تر): ڕۆژێک من له ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHOکارم ئه‌کرد،پزشکێک له ووڵاتی ژاپۆنه‌وه ئه‌یویست له بابه‌ت پێشکه‌وتوه‌کانی ته‌ندروستی ووڵاتی خۆی بۆ ئاماده‌بوانی ئه‌و هۆڵه قسه‌بکات، له‌هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که ده‌ستی به‌قسه‌کردن ئه‌کرد نه‌یه‌توانی زیاتر له دوو یان سێ دێڕ به‌رده‌وام بڵێت ،ئێمه واتێئه‌گه‌یێشتین که‌ئه‌و به‌سه‌ر دۆخه‌که‌دا زاڵ نییه و زۆریش شه‌رمنه.
پاش ئه‌وباروو دۆخه، ووڵاتی ژاپۆن،دانیشتنه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به ئیمکانات و ئامێری وه‌رگێڕی(دووبلاژ) سازدا،ئه‌م که‌سایه‌تییه که ئاماژه‌مان پێ‌کرد به‌ته‌واوی گۆڕا و وه‌کوو بڵێی یه‌کێکی تره ،زۆربه‌باشی به‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌دا زاڵ بوو و به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌وان و جوان دوا و ووتاره‌که‌ی شی کرده‌وه،له‌م فه‌زا و باروودۆخه‌دا،له‌ته‌واوی ره‌نج و ده‌رده‌سه‌ری و ژان و پێچ و پڵۆچی ووشه‌کان،به‌زمانی خه‌واره (بیانی)،جیاله‌زمانی دایکی،ئازاد بووبوو،به‌شێوه‌یه‌ک که به‌ته‌واوی که‌سایه‌تییه‌که‌ی گۆڕاو و شته‌کی تر بوو.
فێربوونی زمان،کارێکی ده‌گمه‌ن وسه‌خت
کاتێک له قۆناغی فێربوونی زمانی دایکی خۆمان داین ،هێنده‌که‌م ته‌مه‌ن وبچووکین که نازانین له ده‌ورووبه‌ری خۆمان چ روو ئه‌دات. فێربوون به‌مانای ناساندن و گواستنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار ووشه و زانست و پلان،به جۆرێک له‌گه‌ل هه‌موو چه‌شنه شێوه‌کاری زۆر ره‌نگاوره‌نگ و پێچ وپڵۆچ به‌سراوه‌ته‌وه،به‌م بۆنه‌وه که مناڵان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌ورووبه‌ره‌که‌ی به بیست هه‌زارساعه‌ت له‌سه‌ر زمانی دایکی خۆیان تاپێش چوون بۆ قوتابخانه،تێپه‌ڕئه‌که‌ن و به‌سه‌رئه‌و زمانه‌دا باز ئه‌ده‌ن، له‌کاتێک دا هێشتا ناتوانن ئه‌وه‌ی که حه‌ز ئه‌که‌ن و گه‌ره‌کیانه بیڵێن، بۆ نموونه ، به‌جێگای feet (کۆی پێ) ئه‌ڵێن:foots وه یان له جێگای came له come که‌ڵک وه‌رئه‌گرن.ئه‌م شێوه تێگه‌یێشتنه نه‌بوونی په‌یوه‌ندی فێربوونی زمانه‌کانی هه‌ر مرۆڤێک و که‌سایه‌تییه‌که له‌گه‌ل زمانی دایکی خۆی. ئه‌م کاره کارێکی سه‌خت ودژواره و به‌م پێیه‌ش بۆنموونه به‌شێک زیاتر له‌نیوه‌ی،قوتابیانی چینی له'' هۆنگ کۆنگ'' دوای شه‌ش ساڵ خوێندن و مۆتاڵاکردن و تێکۆشان به‌شه‌و و ڕۆژ له‌ته‌مه‌نی 16ساڵیدا هێشتا نه‌یانتواتیوه له‌بری وانه‌ی ''ئینگلیزی''ببنه‌وه.
به‌ڕاستی جێگای داخه که‌ئه‌م که‌سانه ئه‌وترێ به‌شێکی کۆمه‌ڵگای ئینسانین و له‌م بێبه‌شییه ئازار ئه‌کێشن،هیچ هه‌ستێکی هاوده‌ردی به‌نیسبه‌ت ئه‌وانه‌وه نابینرێت!
ئه‌توانین ئاماژه به‌ئاواره‌کانی (یۆگۆسلاوی پێشوو)بکه‌ین،هه‌مووگه‌وره‌ساڵان له‌م ووڵاته به‌گشتی،لانی که‌م چوار ساعه‌ت له‌ڕۆژدا کاتی خۆیان بۆفێربوون به‌زمانی" ڕووسی،ئاڵمانیایی،ئینگلیزی)تێپه‌ڕئه‌کرد.
ڕاسته که‌من ئه‌توانم تاڕاده‌یه‌ک به‌م زمانه قسان بکه‌م،به‌ڵام په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ل ئه‌م که‌سانه به‌ڕاستی بێتاقه‌تییه‌کی زۆر و دڵڕه‌قییه‌کی فراوان له‌ده‌روون دا سازئه‌کات.له‌کاتێکدا ئاخافتن به‌زمانی دایکی وتێگه‌ییشتن،له چه‌ن چرکه‌یه‌کدا پێک دێت، له‌زمانه‌کانی تردا،چه‌ن ده‌قێقه‌یه‌ک ئه‌خایێنێ و بڕێ وه‌خت توانای به‌یان و ووتنی هه‌مووی ئه‌وانه‌ی نییه و مرۆڤ ناتوانێت هه‌ڵوێستی بۆبگرێت.
له‌کاتێکدا که له‌گه‌ل ژنێک ووتوێژمان ئه‌کرد،ته‌نیا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه"کۆت و که‌وای مناڵه‌که‌ت له حه‌وتووی داهاتوودا ئاماده ئه‌بێت" مه‌جبوورئه‌بووین چه‌ن چرکه‌ساتێک درێژخایه‌ن،کاتی خۆمان به‌فیڕۆ بده‌ین،بۆئه‌وه‌که ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ل ئه‌ودا ناته‌واو بوو و ئه‌و ووشانه که‌فێریان بوو بوو له بیری نه‌ئه‌که‌وتنه‌وه.
خاڵێکیترئه‌وه‌یه که،ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل پیره‌ژنێکی"ئاڵبانیایی" که نه‌خۆشی"هیستریک"ی هه‌یه، ڕووبه‌ڕوو ئه‌بین،چی ئه‌که‌ین؟به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بزانین ئه‌وه‌ی که ئه‌یه‌وه‌ت بیڵێ چیرۆکێکه له ئێشوو ئازار‌و دڵه‌ڕاوکێ وناهۆمێدی زه‌قی لێ دیاره و لێ ئه‌تکێت، ئه‌وه‌ئه‌زانین که ئه‌توانین یارمه‌تی بده‌ین و ئه‌وئاماده‌گیشمانه هه‌یه، به‌ڵام ناتوانین کارێکی بۆبکه‌ین،بۆئه‌وه‌ی که ته‌نانه‌ت ووشه‌یه‌ک له‌و ئێشوو ئازاره و هه‌سته که‌ئه‌یه‌وێت ده‌ری ببڕێت تێ ناگه‌ین. ئا له‌م کا‌ته‌داگرنگی بێبه‌شی له‌زمانی دایکی له‌ناختدا هه‌ست و ئێحساس ئه‌که‌یت، هه‌ست ئه‌که‌یت چه‌پۆکێکیان به‌سه‌روو مێشکتاکێشاوه،جیا له‌وه‌ی که له‌ناخی دڵه‌وه ئه‌ته‌وێ یارمه‌تی به‌یت،هیچ کارێکت پێ ناکرێت، ئیتر هه‌ست ئه‌که‌یت ئینسان نیت وفڕی مرۆڤایه‌تیت پێوه نییه! بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ل مرۆڤه که مرۆڤایه‌تی پێک ئه‌هێنێ.
چی بکه‌ین؟
ئه‌بێ بۆمان بسه‌لمێنرێت و قه‌بووڵی بکه‌ین که‌بێبه‌شی له‌زمان له دونیای ئه‌مڕۆدا هه‌مه‌لایه‌نه و ئه‌بێته هۆی ناڕه‌زایه‌تی و دواییش بێبه‌شی زیاتر‌و نابه‌رابه‌ری و ناعه‌داڵه‌تی فراوانتر،له‌دواییدا ئه‌بێ هۆیه‌کان و بنچینه‌ی ئه‌وگرفتانه به کۆمه‌ڵگای خۆمان بناسێنین. یه‌کێک له‌م هۆیانه تێکۆشان بۆ چاره‌سه‌رکردنیانه،لاوازی تێکۆشان له‌و جێگایه سه‌رچاوه ئه‌گرێت که‌ئه‌م شێوه ره‌فتار و هه‌ڵوێسته، به‌رژه‌وه‌ندی گرووپێک و خێڵێک دابین ئه‌کات و پشتی ئه‌گرێت که له‌وانه‌یه ئه‌وخێڵه، له ده‌رمان کردنی ئه‌و گرفتانه چاوی داخات و پشتی لێ هه‌ڵکات. ئه‌وان پێیان خۆشه له‌م ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی وخۆ به‌زل زانینه‌ی خۆیان به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت پارێزگاری بکه‌ن.
کۆتایی

