که دووریت وه‌کوو دووکه‌ڵه پاییزه‌کی نێو
دارستانی تینوو ئه‌سووتێت و
به‌ره‌و ئاسمانێکی ئاوێستایی دا
کۆچ ئه‌کات و به‌جێم دێڵێ
دڵ وه‌کوو کچێکی ماندوو
هه‌ناسه‌سواری تاساو،
له‌باوه‌شی ته‌نیایی دا
له کونجێکی غه‌ریب، پشووی ئه‌دا
غه‌میش،وه‌کوو به‌فره‌کی تیینووی
سه‌رمابردووی !! ته‌ماوی
فڕێ دراو نێو تاشه‌کی ڕووش
تاسابوو،
له‌م ته‌وژمه سه‌رسووڕماوه!
نه‌دڵی تاساویش پێت ئه‌گات و
نه غه‌می تینووی گه‌رما بردووی
نێوشه‌قامی ماڵئاوایی،سه‌رم لێ ئه‌دا
و
ته‌نانه‌ت، نه ئازاره‌کانیشم
دائه‌چڵه‌کێنێ.
بورهان هه‌ورامی - 22 ی خاکه‌لێوه 2709ی کوردی - مه‌ریوان
نوشته شده توسط بورهان هه‌ورامی در پنجشنبه 2 مهر1388 ساعت 1:15 AM | لینک ثابت |

