نیشتمان
"هاوسێم"، چرۆی شۆخ وشه‌نگی
تازه له‌دایک بووی
ناو دارستانی پیره "ئاوێستای"
روومه‌ت نوورانی،
'سه‌رینم"،بهردهبهگی باڵابه‌رزی ڕووته‌ڵه‌ی قنج وقیتی
شه‌وانی ته‌نیاییم
"عهتریشم"بۆنی کچه‌گیای!
تازه پێ گهشتو
"چاوه‌ڕوانیم" سه‌مای تاقهبهردی
دوورله تاسه‌ی پێکه‌نین
"عه‌شقم" ختووکه‌ی !تاڤگه‌ی
به‌خته‌بارانی شاباش کراو
"هه‌ناسه‌شم"سروه‌ی
مانددووی تووله‌ڕێی"سهروخێشک"ی
پیری"عه‌وداڵان"
من له‌مه‌زیاتر لێره ناڕۆم
وازم لێ بێنن ،نا.... نا.. ناڕۆم
تا شه‌وانی چاوه‌ڕوانی
و
تاسه‌ی پێکه‌نین
و
تاڤگه‌ی به‌خته‌بارانی شاباش کراو
و
سروه‌ی ماندوو
و
چرۆی تازه له‌دایک بوو
بۆنی کچه‌گیای
تازه پێ گهیێشتوی
ئه‌م ووڵاته پڕلهتاسهی
هه‌واره‌که‌ی "قیبله‌ی سه‌یدی"م
له‌گه‌ل خۆم به‌رم و
له‌گه‌ل ماچی ئه‌م نیشتمانه‌م
کۆی که‌مه‌وه
له ژووری ژووری سه‌رم دا
بیخه‌وێنم
و
نوێژی"شالیاری"
بۆبکه‌م
و
سوجده‌ی بۆ به‌رم
بورهان هه‌ورامی - هه‌ورامان 2009-05-13

