سه‌رچاوه:مانگ نامه‌ی"راسان"ژماره 20 پووشپه‌ری 1387ی هه‌تاوی
وه‌رگێڕ:بورهان هه‌ورامی
زمان ومافی مرۆڤ
ئاماژه
وتاری خواره‌وه له ژماره 20ی راسان بڵاو بوه‌ته‌وه که له‌لایه‌ن به‌رێز"کلۆدپیرۆن"یه‌کێک کارمه‌ندانی پێشوی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کان له سیمپۆزیۆمی ساڵی1998ی زایینی که لێکۆڵینه‌وه‌یێک له‌سه‌ر"رۆڵی زمان و مافی مرۆڤ"له‌موناسبه‌ته‌کانی(رۆژه‌تایبه‌ته‌کان)کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپاکرابوو پێشکه‌شکرا.
له‌م رێگاوه ئه‌ڕۆین و به‌بۆنه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌م به‌ڕێزه‌وه له گه‌ل زمان و مافی مرۆڤ و ئاشنا بوون وگرێبه‌ستراوی ئه‌و له‌گه‌ل ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی گه‌لێک له‌و بابه‌تانه‌وه که له‌سه‌ر رۆح و جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌سه‌ر دائه‌نن و زایێده‌ی قسه‌کردن به زمانی جیا له‌زمانی دایکی،سه‌رهه‌ڵدێنن.
کۆمه‌ڵگای ئێمه به‌تایبه‌ت وڵاتی ئێران،یه‌کێک له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌که به چه ندین زمان ئاخه‌فتن ئه‌که‌ن،رۆڵی زمانی دایکی له‌م کۆمه‌ڵگایه په‌یوه‌ندی له گه‌ل عه‌قڵانییه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێشکه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نه‌ته‌وه‌کان،سه‌رنج راکێشی هه‌موو لایه‌نه فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وایه‌تی،نه‌ته‌وه‌کانی جیاجیای وڵاتی ئێرانه.ڕاسته که له‌م باسه‌دا به رواڵه‌ت واقعییه‌یێکی تاڵ و ئاڵۆز بۆ بڕێک له‌وانه به‌رچاو ئه‌که‌وێت به‌ڵام ئه‌مه خاڵێکی هه‌ره‌گرنگ و شێوازێکه له شێوازه‌کانی تێگه‌یێشتن و ددان نان و قه‌بووڵ کردنی ده‌نگی به‌رابه‌ره له دونیایه‌کی مۆدێرن و کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتووی دوور له هه‌ر چه‌شنه هه‌ستێکی وێڵ و نه‌بڕاوه و بێ سنور.
ئه‌م ووتاره له‌لایه‌ن به‌ڕێز"ا.ئه‌ییوبی"وه له‌سه‌ر زمانی ئینگلیزی ،وه‌رگێڕوه‌ته سه رزمانی فارسی و ئێمه‌یش له گه‌لیا ئه‌ڕۆین و به‌ئیوه‌ی خوێنه‌ری خۆشه‌ویست پێشکه‌شی ئه‌که‌ین.
سه‌رۆکی به‌ڕێز:
قه‌ڵاچۆکردن،یان نه‌هێشتن و دابڕان له‌زمان،به واتای ئه‌مڕۆ،که‌م ئه‌ندام بوون له‌ئاخافتنه بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ست به ئازاری ده‌روونی وجه‌سته‌ی خۆی بکات،ئه‌م حاڵه‌ته توانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی و که‌لتووری وده‌نگی مرۆڤه له نێو کۆمه‌ڵگای ره‌نگاوره‌نگ و فره زمانیه، ئه‌م خه‌سارو ره‌نج و ئازاره هی ئه‌وکه‌سانه‌یه که هه‌ست به تێگه‌یێشتن و ئێش ئازاری به‌دی هاتووی له‌م حاڵه‌ته ناکه‌ن ویان زۆر که‌م ئه‌که‌ن. به‌م حاڵه‌یش ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ری ئاسان و راحه‌تی هه‌یه و پێویستی به‌خواستیێکی واقێعی و ئێراده‌یه‌کی پته‌وه. هه‌سته‌کی پته‌و که به‌سه‌ر هه‌موو بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ شه‌پۆل ئه‌دات،هه‌ستێکی به‌رز،بۆداڕشتنی بناغه‌ی عه‌داڵه‌ت وبه‌رابه‌ری؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه و که‌متر که‌سێک له‌وه ئاگاداره،گرنگی عه‌داڵه‌ت و به‌رابه‌ریه له پێناو زمان و یان گرنگی زمان له پێناوی عه‌داڵه‌ت و به‌رابه‌ریه.
ئه‌وه‌ی که له کۆمه‌ڵگاکان ئه‌بینرێت و به‌رچاوه،به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان له‌گه‌ل زمانه؛به‌واتایه‌کتر،له‌نێو هه‌موو ئه‌و زمانانه‌دا،زمانێک له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو زمانه‌کان دایه و به‌سه‌ر زمانه‌کانی بن ده‌سدا ئاغایه‌تی خۆی ئه‌کات! له‌م کۆشکه‌دا(نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کان)که ئێمه‌ی تێداین!له‌کاتێکدا که بڕێک له‌م که‌سایه‌تیانه،ئه‌توانن به‌زمانی دایکی خۆیان بدوێن و قسه‌بکه‌ن،زۆربه‌ی که‌سایه‌تی ترهه‌ن له‌م مافه بێ به‌شن.ئه‌گه‌ر ئه‌مریکایه‌کان،فرانسیه‌کان و یان هه‌ر که‌سایه‌تی وڵاتێکی تری پێشکه‌وتو و ده‌سه‌ڵاتدار،مه‌جبوور بوایه‌ت چ له ئاخافتن و چ له نوسین دا له زمانێک جیا له زمانی دایکی خۆی که‌ڵک وه‌ر بگرێت،ئه‌وکاته تێ ئه‌گه‌ییشت و دائه‌چڵه‌کا که هاوکاران و هاوخه‌باتانی له چ فه‌لاکه‌ت و دژواری و ته‌نگایه‌ک دا ئه‌ژین و له‌م ئاغایه‌تییه بێ به‌شن!له‌م کاته‌دا شایه‌د بۆیان گرنگی که‌ڵک وه‌رگرتن له زمان بۆ به‌دیهاتنی عه‌داڵه‌ت و یه‌کسانی له کۆمه‌لگادا ده‌رکه‌وێ.ئه‌مه وائه‌کات ئه‌ومتمانه بشکێنێ.هه‌رچه‌نده به‌دیالۆگ،ووتاروو ڕاوێژی زۆرله‌م بابه‌تانه ئاڵ و گۆڕبکرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌کی نه‌گۆڕ و پته‌و بۆ چاکسازی ئه‌م بیره نه‌بینرێت،بێسووده.
که‌سانێک ئه‌توانن له‌زمانی دایکی خۆیان بۆدیالۆگ و گۆڕینه‌وه‌ی بیروئه‌ندیشه،که‌ڵک وه‌رگرن،نیسبه‌ت به‌وکه‌سانه که له‌م خاڵه پۆزیتیوه بێبه‌شن،شێوه‌یێکی بێ مه‌یلی و بێ ڕۆحی بێ سه‌رنج دان به‌وان به‌رچاو ئه‌که‌ون و ئه‌مه جۆرێک سووکایه‌تی به که‌سایه‌تی به‌رابه‌ره.کاتێک که‌سێک مه‌جبوورئه‌بێت به‌زمانێک جیا له زمانی دایکی خۆی قسه‌بکات؛به‌ڕواڵه‌ت که‌م زه‌ین و لاوازه،هاوکات له‌وانه‌یه ببێت به گاڵته‌جاڕی خه‌ڵکانی ده‌ورووبه‌ریشی.
درێژه‌ی هه‌یه
ادامه مطلب
هۆکاره‌کانی به‌ره‌و ڕووچوونی لاوان ومێرمنداڵان بۆلای "کراک"
"کراک" یه‌کێک له ماده سڕکه‌ره‌کانه که به تازه‌یی وله‌م سه‌رده‌مه‌دا چوه‌ته نێو بازاڕه‌وه،که به‌داخه‌وه زۆر به‌خێرایی توانی له‌نێو لاوان ومێرمناڵان دا جێی خۆش کات و زۆرێک له‌وان به‌ره‌و نه‌مان و مه‌رگ بکێشێت!
به‌ڵام با بزانین که چۆن و چلۆن تا ئه‌م ڕادایه ئه‌م ماده‌سڕکه‌ره و ماڵ وێرانکه‌ره!سه‌ره‌نجی لاوانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و له‌م ماوه کورته‌دا بوه هۆی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی قورس وگرنگ،جا جێی خۆیه‌تی تیشک بخه‌ینه سه‌ر بڕێ له‌م هۆکارانه و ئاماژه‌یێکی کورتیان بۆبکه‌ین:
"کراک" هه‌رئه‌و ماده‌سڕکه‌ره و وێرانکه‌ره‌یه که "هێرۆئین"ی پێ ئه‌ڵێن و به شێوه‌یه‌ک دۆشاویان! لێ گرتوه،به‌ڵام هه‌رئه‌و "هێرۆئینه" خالیسه‌یه که ڕێژه‌ی"خلووسی" ئه‌گاته 60تا 70؛ به واتایه‌کی تر60تا70 له سه‌دی زیاتر له هێرۆئین زیان له مرۆڤ و جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌گه‌یێنێ.
پرسیار: زۆربه‌ی خه‌ڵک ته‌نانه‌ت له هێنانی ناوی"هێرۆئینیش"ئه‌ترسن،که‌چی بۆ "کراک" وانین،ئه‌گه‌رچی "کراک" چه‌ندین به‌رابه‌ر زه‌ره‌ر و زیانی زۆرتره،به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی و چی بوه له"کراک" پێشوازی ئه‌کرێ؟!!
وه‌ڵام: یه‌کێک له‌م هۆیانه گۆڕانی ناوه‌که‌یه‌تی،به‌م شێوه:له" هێرۆئینه‌وه" بۆ" کراک". هێرۆئین،ناوێکی "به‌دفه‌ڕ و ناحه‌زه"! به‌ڵام "کراک" ناوێکی تازه‌یه! لاوان نایناسن و بێ ئاگا له‌وه‌ی که زیانی 60تا70 له سه‌دی زیاتره! وائه‌زانن که ماده‌ێکی تازه‌یه،که‌م زیانه و ئێـعتیادهێنه‌ر نییه،به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وان بێ ئاگا له‌وه‌ی که یه‌کێک له‌ماده‌سڕکه‌ره‌کانی زیان ئاوه‌ر و به‌ڵکوو زیاتر له هێرۆئین،که ته‌نانه‌ت لاوان له ناوی ئه‌ترسن.
"کراک"زۆرزۆر زیان ئاوه‌ر و ئێعتیاد هێنه‌ره که ته‌نیا به یه‌ک جار به ئه‌زموون کردن(ئێمتێحان) بۆهه‌میشه به دایێم،مرۆڤ بۆلای خۆی ئه‌کێشێ و گرفتاری ئه‌بێ و ژیانی په‌ره‌وازه ئه‌بێ وهه‌ستی ئه‌کوژێ و له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ئه‌ندام و کۆئه‌ندامی جه‌سته‌ی ئه‌ڕزێ و له ئاکامدا مه‌رگ له درگای ئه‌دا و به‌رۆکی ئه‌گرێ.
بورهان ئه‌خته‌ر کارناسی به‌شی به‌رگری نه‌خۆشییه‌کان
ناوه‌ندی بێهداشتی مه‌ریوان
