|
كاریگه‌ری ژینگه له‌سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی | |
|
ژینگه وه‌ك سروشتیَكی به‌رفراوان و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ژیان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه، تاكو ئه‌مرِۆ به‌كۆمه‌ڵیَك گۆرِانكاری دیموگرافی و له‌چوارچیَوه‌یه‌كی چالاكدا كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی توانیویه‌تی تیایدا كار‌و مانه‌وه‌ی ده‌سته به‌ربكات و هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانی له‌پیَناو ئیَستاو داهاتوو چرِتربكاته‌وه، بیَگومان ژینگه به‌فاكته‌ریَكی گرنگ و ئه‌كتیڤ داده‌نریَت كه‌كاریگه‌ری ئاشكرا‌و به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نیَوده‌وڵه‌تی و زۆربه‌ی لایه‌ن و ره‌هه‌نده‌كانی پیَكهاته‌ی ئاسایشی نیَوده‌وڵه‌تیش پشت به‌دۆخیَكی له‌بارو ژینگه‌یه‌كی گونجاو ده‌به‌ستیَت به‌رله‌وه‌ی باسی كاریگه‌ری ژینگه‌و ئاسایشی نیَوده‌وڵه‌تی بكه‌ین ده‌بیَت سه‌ره‌تا له‌رِوانگه‌ی چه‌ند زانایه‌كه‌وه پیَناسه‌ی ژینگه بكه‌ین، هه‌رچه‌نده چه‌قی ژینگه چه‌ندین لیَكدانه‌وه‌و لیَكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه، به‌ڵام ده‌توانن به‌پیَی زانا هنری تر‌و له‌ساڵی(1858) كه‌یه‌كه‌م كه‌سبوو وشه‌ی ئایكۆلۆجیای دارِشت، پاشان زانای ئه‌ڵمانی(ڕرنست هیغل) له‌ساڵی(1866) به‌خویَندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نیَوان بوونه‌وه‌ری زیندوو له‌گه‌ڵ ئه‌و شویَنه‌ی كه‌تیایدا ده‌ژی پیَناسه‌ی مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی ژینگه‌ی كرد، ئه‌و ماددانه‌ی له‌سروشتی ژینگه‌دا هه‌یه، پیَویسته كه‌مرۆڤه‌كان به‌شیَوه‌یه‌كی دروست به‌كاری بهیَنن له‌به‌رئه‌وه‌ی خراپ به‌كارهیَنانی سه‌رچاوه‌كانی ژینگه ده‌بیَته‌هۆی كۆتایی پیَهاتنی ژیانی مرۆڤایه‌تی و ئه‌مه‌ش ریَگه خۆشكه‌رده‌بیَت بۆ گه‌یاندنی زیان به‌ئاسایشی نیَوده‌وڵه‌تی و لیَره‌وه تایبه‌تمه‌ندیی ژینگه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌ویَت كه‌كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌باشتركردن و نویَبوونه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ئاسایشی نیَوده‌وڵه‌تیی. ئه‌گه‌ر باسی ده‌وڵه‌ت بكه‌ین ده‌بیَت ئاورِ له‌داخوازی و پیَداویستییه‌كانی خه‌ڵك بده‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و نیَوده‌وڵه‌تیدا، چونكه له‌كۆندا له‌به‌رخراپ به‌كارهیَنانی مادده‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ژینگه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی تۆتالیتاریزمی و پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رووبووم و پیَكهاته‌كانی ژینگه خه‌ڵكی تووشی جۆریَك له‌رِه‌شه‌كوژی و سوود وه‌رنه‌گرتن له‌داهات و سامانی وڵاته‌كانی خۆیان ده‌بوونه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایلیَهاتبوو رۆژ له‌دوای رۆژو به‌پیَی تیَپه‌رِبوونی سیستم پایه‌كانی ده‌سه‌ڵات گرفته‌كانی ژینگه بیَته‌جیَی باسوبایه‌خی ده‌وڵه‌تان و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیدا هه‌وڵدرا به‌شیَوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ بتوانریَت هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكریَت، له‌پاش بچرِانی په‌یوه‌ندی نیَوان تاكه‌كان و سیستمی نیَوده‌وڵه‌تی له‌پیَناوی به‌ده‌ستهیَنانی زۆرترین برِی وزه‌و توانا، هه‌وڵیَكی بیَ ئه‌ندازه درا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هیَشتنی ته‌نگه‌ژه ژینگه‌ییه‌كان كه‌رِووبه‌رووی وڵاتان ده‌بووه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌شیَوه‌یه‌كی عه‌قڵانییه‌ت و په‌یوه‌ست به‌هاتنه‌كایه‌ی سیستمی جیهانگیری قورسایی ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی زیاتر له‌جاران هه‌ستی پیَكرا. كاریگه‌ری ژینگه له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵ و ئاسایشی نیَوده‌وڵه‌تیش یه‌كیَكی تر بوو له‌و یاسایانه‌ی مشتومرِی گه‌رمی له‌باره‌وه‌كرا كاتیَك رۆڵی ژینگه له‌سه‌روه‌ری و ئازادی گه‌لاندا ده‌ركه‌وت. كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی پیَویست بوونی گرنگی و بایه‌خی ژینگه‌یان به‌هه‌ند وه‌رگرت و له‌پیَناوی به‌دیهیَنانی ماف و داخوازییان د‌رك به‌و راستییه‌كرا، ئه‌گه‌ر نه‌توانریَت بایه‌خی ژینگه له‌چوارچیَوه‌ی ده‌وڵه‌تدا به‌ده‌ستبهیَنریَت ئه‌وا ناتوانریَت سوود له‌لایه‌نه‌كانی تری ژیان وه‌ربگیریَت و پاشه‌رِۆژی ئاسایشی نیَوده‌وڵه‌تی و ژینگه‌ی جیهان ده‌كه‌ویَته مه‌ترسییه‌وه‌و هه‌وڵه‌كانی بۆ په‌یرِه‌وكردنی ته‌كنۆلۆژیاو جیهانگیریش ئاسته‌مه بهیَنریَته‌دی.
| |
نوشته شده توسط بورهان هه‌ورامی در شنبه 29 دی1386 ساعت
9:18 PM |
لینک ثابت |